ئۆتۆمبێلێک لە سەر ڕێگای سەرەکی (دەربەندیخان - زەڕایەن) خۆی دەکێشێت بە یەکێک لە ڕاگرە چیمەنتۆییەکانی رێگاکە و بەهۆیەوە ژن و پیاوێک گیانیان لەدەستداوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان پیاوەکە ناسنامەی پێبوە و ناوی (م.ح. ع)یە و تەمەنی ٥٤ ساڵە و پلەی رائیدە لە وەزارەتی پێشمەرگە، بەڵام ژنەکە ناسنامەی پێنەبووە، بەهۆی ئەوەی مۆبایلەکانیشیان پاسۆردی لەسەرە نەتوانراوە کەسوکاریان بدۆزرێتەوە لە ئێستادا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP