ئەمڕۆ دیداری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسلێمانی بەڕێوەدەچێت

کوردستان
09:17 - 2022-05-28

ئەمڕۆ دیداری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسلێمانی بەڕێوەدەچێت، هاوكات دیدارەكە تێكەڵ بەیادی دامەزراندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و دەستپێكردنی شۆرشی نوێی گەلەكەمان دەكرێت و بڕیارە چەند ڕۆژێك بخایەنێت.

پێشتر كۆنفرانسی دیداری یەكێتی لە دهۆك و هەولێر و كەركوك و گەرمیان و هەڵەبجە وشارەزوور و راپەرین و بەغداو خانەقین و سلێمانی بە مەبەستی گوێگرتن و وەرگرتنی پێشنیار و رەخنەكانە بەڕێوەچوو.

دیداری یەكێتی هەوڵێكە بۆ نوێكردنەوەی توانا حزبیەكان بۆ خزمەتی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و هۆكارێكی گرنگە بۆ بەهێزكردنی خواستی چاكسازی لە دامەزراوە و ئۆرگانەكانی حزب و دووبارە داڕشتنەوەی سیاسەت و دیدگای یەكێتی بۆ كۆی پرسەكان، ئەم دیدارە بانگەوازێكی هەڤاڵانەو نیشتمانییانەیە بۆ تاوتوێ كردنی واقعی ئێستای یەكێتی و ناسنامەكەی، بۆ نوێكردنەوەی گوتاری سیاسی و كۆمەڵایەتی و گەشەپێدانییەتی، بۆ ئەوەی‌ بەدیدگایەكی نوێوە ئامادەبێت ئەركەكانی سەرشانی جێبەجێ بكات و سەرەنجام باشتر خزمەتی كۆمەڵانی خەڵك و خاكی كوردستان بكات، بۆ سبەینێیەكی باشتر، كوردستانێكی ئاوەدان بۆ هەمووان بێ جیاوازی، فەراهەم بكات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP