وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق، ئامارێكی نوێی تای خوێنبه‌ربوونی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، ئاماره‌كانی تووشبوون زیادیكردووه.
هه‌یسه‌م عوبه‌یدی، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌ره‌پێدانی ته‌ندروستی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق، ڕایگه‌یاند: نوێترین ئاماری ژماره‌ی تووشبووان به تای خوێنبه‌ربوون، له نێوان ١٠٠ تووشبوو یان كه‌مێك زیاتردایه.
وتیشی، دۆخه‌كه جێگه‌ی نیگه‌رانییه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵ ده‌كه‌ن یان گۆشتفرۆشن و پێویسته ئه‌و كه‌سانه و هه‌موو هاووڵاتیان پابه‌ندی ڕێكاره خۆپارێزییه‌كان بن.
هه‌فته‌ی ڕابردووش، د. سه‌یف به‌در، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ڕایگه‌یاند، ٩٠ كه‌س له سه‌رتاسه‌ری عێراق تووشی تای خوێنبه‌ربوون بوون، كه ١٨ تووشبوویان گیانیان له ده‌ستداوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP