شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربازی عێراق، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه:" له‌ژێر به‌دواداچون و سه‌رپه‌رشتی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان و به‌پێی زانیاری هه‌واڵگری ورد له ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی عێراق و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ شانه‌ی به‌ئامانجكردنی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، هێزی ئاسمانی دو هێرشی ئاسمانی له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌كانی (ئێف 16)ی عێراقی ئه‌نجامدا.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "له ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه 3 تیرۆریست كوژران و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربو، هه‌روه‌ها تونێلێكیش له ناوچه‌ی زه‌رلوك له چیای حه‌مرین له چوارچێوه‌ی كه‌رتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیاله خاپور كرا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP