به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن بۆ دابینكردنی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی، وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سه‌ردانی به‌غداد ده‌كات و زنجیریه‌ك كۆبونه‌وه ئه‌نجام ده‌دات.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم رونیكردوه‌ته‌وه، شه‌وی رابردو له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌نێوان (د. سامان به‌رزنجی) وه‌زیری ته‌ندروستی و (د. هانی العقابی) وه‌زیری ته‌ندروستی عێراقی فیدڕاڵ به‌وه‌كاله‌ت گفتوگۆ كراوه له‌سه‌ر كاروباره‌كانی نێوان هه‌ردو وه‌زاره‌ت و هه‌ماهه‌نگیكردنی زیاتر.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم ، وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ڕێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌دانی شاری به‌غدادیان كردووه‌و چه‌ندین كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌پرسیانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئه‌نجامدده‌ده‌ن بۆ داینكردنی ده‌رمان و پێداویستی زیاتری پزیشكی و ئامێر بۆ هه‌رێم و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP