جارێكی تر نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و 120 دۆلاری تێپه‌ڕاند.
به‌یانی ئه‌مرۆ ، نرخی نه‌وتی خاو له بۆرسه‌ی جیهانیدا به‌ڕێژه‌ی به‌رچاو به‌رزبوه‌وه‌و ، یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به 120 دۆلار و 4 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێ.
هاوكات نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی تێكساسیش به 115 دۆلار‌و 79 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
زیادبوونی خواست له‌سه‌ر نه‌وت و به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕیژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له لایه‌ن ئۆپیك پڵه‌س و كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا كه ئه‌مرۆ له برۆكسل ئه‌نجامبدرێت هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وته.
له‌ماوه‌ی رابردووش‌دا به‌هۆی هێرشی روسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، وڵاتانی ئه‌وروپا وه‌ك سزایه‌ك بۆ سه‌ر ڕووسیا، قه‌ده‌غه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و غازی ئه‌و وڵاته‌یان كرد.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP