عیراق له پلانیدایه رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت تا ساڵی 2028 بۆ هه‌شت ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه زیادبكات.
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیری نه‌وتی عێراق له میانی سه‌ردانێكیدا بۆ فه‌ره‌نسا ڕایگه‌یاندووه، عێراق چاوی له‌وه‌یه تا ساڵی 2025 توانای به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بۆ پێنج ملیۆن به‌رمیل له ڕۆژێكدا و تا ساڵی 2028 یش بۆ هه‌شت ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا زیاد بكات.
هه‌ر له سه‌ردانه‌كه‌یدا ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، له‌گه‌ڵ پاتریك پویان، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای “تۆتاڵ ئێنێرجی” كۆبووه‌وه و تاوتوێی خێراكردنی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنێكی 27 ملیار دۆلاری كرد بۆ په‌ره‌پێدانی چوار پڕۆژه‌ی وزه له باشووری عێراقدا.
عیراق نیازی وایه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا فه‌رنسی و به‌ریتانی و چینییه‌كان له‌ماوه‌ی 5 ساڵی داهاتوودا، په‌ره به گێڵگه نه‌وتییه‌كانی بدات و كه‌رتی وزه به‌ره‌و پێش به‌رێت به‌شێوه‌یه‌ك كه ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی له ساڵی 2028 بگاته 8 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP