نرخی نه‌وت له‌ماوه‌ی دوو مانگی رابروودا به‌رترین ئاستی تۆماركرد‌و 123 دۆلاری تێپه‌ڕاند.
ئه‌مڕۆ 31-5-2022 دوای ئەوەی یەکێتی ئەوروپا بڕیاری دا كڕینی له 90%ی نەوتی رووسیا قه‌ده‌غه بكات، نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برینیت گه‌یشته 123 دۆلار‌و 6 سه‌نت و نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی تیكساسش به 118 دۆلار‌و 7 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و سزایانه‌ی یه‌كێتی ئه‌روپا به‌سه‌ر روسیایدا ده‌یسه‌پێنێت، به‌هۆی هێرشه‌كانی بۆسه‌ر ئۆكراین، له‌كۆبونه‌وه‌ی دوێنێی دوشه‌ممه‌ی لوتكه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له برۆكسل بڕیاردرا هاورده‌كردن و كڕینی نه‌وتی روسیا بۆ له 90% كه‌مبكرێته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP