به‌هۆی جگه‌ره‌كێشان و هه‌ڵمژینی دوكه‌ڵی ژه‌هراوی
ساڵانه له‌جیهان زیاتر له 8 ملیۆن كه‌س ده‌بن به قوربانی، ته‌نها له هه‌رێمی
كوردستانش ساڵانه زیاتر له 70 ملیۆن دۆلار له جگه‌ره خه‌رج ده‌كرێت.
ڕێكخراوی ئاینده بۆ پاراستنی ژینگه، به بۆنه‌ی
ڕۆژی جیهانیی قه‌ده‌غه‌كردنی توتن، كه بۆنه‌یه‌كی جیهانییه‌و له 31ی (ئایار/5)ی
هه‌مو ساڵێكدا یادده‌كرێته‌وه، له په‌یامێكدا، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه كردوه، ساڵانه
5 ملیۆن و 400 هه‌زار كه‌س، له ئه‌نجامی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به
توتن و جگه‌ره‌كێشانه‌وه هه‌یه گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئه‌وه‌شیخستووته‌ڕو،
"له ساڵی 1988ه‌وه ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له ڕۆژی جیهانی قه‌ده‌غه‌كردنی
توتندا زیاتر له خه‌ڵاتێكی به‌خشییه ئه‌و ڕێكخراو و كه‌سانه‌ی كه به‌شدارییه‌كی
ناوازه و كاریگه‌ریان له ئامانجی كۆنتڕۆڵكردنی توتندا كردوه، له 31ی (ئایار/5)ی
2008دا رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی داوای قه‌ده‌غه‌كردنی ته‌واو و كۆتایی له‌سه‌ر ریكلامی
جگه‌ره كرد، به‌و پێیه‌ی رێكخراوه‌كه رایگه‌یاندوه، توێژینه‌وه‌كان سه‌لماندویانه
كه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له‌نێوان رێكلامی به‌رهه‌مه‌كانی توتن و جگه‌ره و ده‌ستپێكردنی
جگه‌ره‌كێشاندا هه‌یه".
باسیی له‌وه‌شكردوه، بۆچونی زانایانی ئیسلامی
له‌سه‌ره‌تادا جیاواز بو له كێشانی جگه‌ره، جگه‌ره‌كێشانیان به مه‌كروهـ ناو ده‌برد، چونكه به‌بێ كۆكاین و قه‌تره
به‌كارده‌هات، به‌ڵام له ئێستادا پێكهاته‌كانی نادیاره نازانرێت جیاوازه له
دوكه‌ڵی مۆدێرن، زۆرجۆری شێرپه‌نجه وایكرد ئه‌كادیمیای نێوده‌وڵه‌تی فیقهی ئیسلامی
كه له جده كۆده‌بێته‌وه به ته‌واوی حه‌رامی بكات.
ڕێكخراوی ئاینده بۆ پاراستنی ژینگه، ده‌رباره‌ی
هه‌رێمی كوردستایش ئاشكرایكردوه، ساڵانه له هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 70 ملیۆن دۆلار ده‌درێت به جگه‌ره، نرخی پاكه‌تێكی جگه‌ره له نێوان 250- 6000 هه‌زار
دینار ده‌ستپێده‌كات.
روونشیكردوه‌ته‌وه، له‌جیهاندا توتن ساڵانه زیاتر
له 8 ملیۆن كه‌س ده‌كوژێت و زیاتر 7 ملیۆن له‌و مردنانه‌ش به‌هۆی به‌كارهێنانی راسته‌وخۆی
توتنه‌وه‌یه و نزیكه‌ی ملیۆنێك و 200 هه‌زار كه‌سیشیان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه جگه‌ره
ناكێشن، به‌ڵام به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كه‌سانی جگه‌ره‌كێش هه‌یه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP