به‌مه‌به‌ستی پارێزگاریكردن له به‌رهه‌می كشتوكاڵیی ناوخۆیی هه‌رێم ، هاورده‌كردن به‌رهه‌می ده‌ره‌كی قه‌ده‌غه ده‌كرێت و باجی ده‌خرێته سه‌ر.
له‌و روه‌وه حسێن حه‌مه كه‌ریم، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی كوردستان، راگه‌یاند: لیستی دانانی باج و قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی به‌رهه‌می كشتوكاڵییان ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و خاڵه سنوورییه‌كان كردووه.
وتیشی ئێستا به‌شی زۆری به‌رهه‌مه‌كان قه‌ده‌غه كراون، یاخود باجیان له‌سه‌ر دانراوه كه هاورده بكرێن، ئه‌مه‌ش بۆ پارێزگاری له به‌رهه‌می ناوخۆیی و ساخكردنه‌وه‌یه‌تی ، بۆیه هه‌ر به‌رهه‌مێك پێ بگات، ئه‌وه هاورده‌كردنی له‌ده‌ره‌وه باجی ده‌خرێته سه‌ر، یاخود قه‌ده‌غه ده‌كرێت، هه‌ر به‌رهه‌مێكیش به‌پێی نرخه‌كه‌ی باجی ده‌خرێته سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین پارێزگاری له به‌رهه‌می ناوخۆ بكه‌ین.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP