سپیكردنه‌وه‌ی ده‌ست پرۆسه‌یه‌كی گرنگه كه هه‌موو خانمێك هه‌وڵی بۆ ده‌دات ده‌سته‌كان هه‌میشه پێویستیان به چاودێری هه‌یه ،وه‌ك ئاشكرایه ئه‌نجامی به‌ركه‌وتنی ده‌سته‌كان به پاككره‌وه كیمیاییه‌كان له‌نێو چێشتخانه و ئیش وكاری ماڵه‌وه نه‌رمی و سپیبوونیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
لێره‌دا چه‌ند رێگه‌یه‌ك بۆ سپیكردنه‌وه‌ی ده‌سته‌كان باسده‌كه‌ین.
یه‌كه‌م :تێكه‌ڵه‌ی لیمۆ و زه‌رده‌چه‌وه كه‌وچكێك زه‌رده‌چه‌وه له‌گه‌ڵ ٣ كه‌وچكی چێشت ئاوی لیمۆ و تێكه‌ڵبكه دواتر پێكهاته‌كان به باشی تێكه‌ڵ بكه پاشان له‌پێستی ده‌سته‌كانتی بده و به‌جێی بهێڵه بۆ ماوه‌ی ٣٠ خوله‌ك دواتر بیشۆ، ئه‌م رێگه‌یه‌ش زۆرباشه بۆ سپیكردنه‌وه‌ی ده‌سته‌كانت.
دووه‌م : په‌تاته بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت ده‌ست سپی بكه‌نه‌وه، ده‌توانن ئه‌م رێگه‌یه‌ش به‌كاربهێنن بڕێك په‌تاته‌ی وردكراو و كه‌وچكێك سۆده‌ی نان و كه‌وچكێك شه‌ربه‌تی لیمۆ و كه‌وچكێك هه‌نگوین به باشی تێكه‌ڵ بكه پاشان تێكه‌ڵه‌كه له‌سه‌ر ده‌سته‌كانت بده و بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی ٢٠ خوله‌ك به‌جێی بهێڵه، پاشان ده‌سته‌كانت بشۆ و بۆماوه‌یه‌ك ئه‌م رێگه‌یه دووباره‌بكه‌ره‌وه.
سێیه‌م :ئارد و لیمۆ بۆ به‌ده‌ستهێنانی نه‌رمی و جوانكارییه‌كی نایاب بۆ ده‌سته‌كانت و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامێكی ته‌واو له سپیكردنه‌وه‌ی ده‌ست، ئه‌م رێگه‌یه‌ش تاقیبكه‌ره‌وه كه‌وچكێك ئاردی ورد له‌گه‌ڵ 4 كه‌وچك ئاوی لیمۆ تێكه‌ڵبكه، پاشان تێكه‌ڵه‌كه بده له‌سه‌ر ده‌سته‌كانت و به‌جێی بهێڵه تابه ته‌واوی وشك ده‌بێته‌وه و دواتر ده‌سته‌كانت پاكبكه‌ره‌وه، ئه‌مه‌شیان چه‌ند جارێك دووباره‌بكه‌ره‌وه.
یه‌كێك له جیاوازترین رێگه‌كان كه له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا له‌لایه‌ن خانمانه‌وه خواستێكی زۆری له‌سه‌ر بۆ سپیكردنه‌وه‌ی ده‌سته‌كان، تێكه‌ڵه‌ی قاوه و سپێنه‌ی هێلكه‌یه، ده‌توانیت كه‌وچكێك قاوه له‌گه‌ڵ سپێنه‌ی هێلكه به‌باشی تێكه‌ڵ بكه‌یت، پاشان تێكه‌ڵه‌كه بخه‌ره سه‌ر ده‌سته‌كانت و به‌جێی بهێڵه تا به‌ته‌واوی وشكده‌بێته‌وه، پاشان بیشۆ وبه‌دڵنیاییه‌وه ده‌رئه‌نجامی باشی ده‌بێت.
ئاماده‌كردنى / كه‌میله عوسمان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP