له‌شاری به‌سره‌ی باشوری عیراق فرۆكه‌یه‌كی جۆری گلایده‌ری بچوكی دروستكراویی ناوخۆیی خراوه‌ته خواره‌وه كه یه‌ك ملیۆن حه‌بی هۆشبه‌ری تێدابووه
له‌و روه‌وه ، شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق بڵاویكردوه‌ته‌وه، دوای به‌ده‌ست هاتنی زانیاری وردی هه‌واڵگری و ئاگاداركردنه‌وه‌یان به‌بوونی فرۆكه‌یه‌كی بچوكی گلایده‌ر له‌ئاسمانی باوچه‌ی گریچان شاری به‌سڕه ، به‌په‌له و له‌رێی گروپێكی كاری گه‌مارۆی ته‌واوی ناوچه‌كه‌درا .
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه دوای ئه‌وه‌ی ته‌قه له گلایده‌ره‌كه كراوه فرۆكه‌وانه‌كه‌ی به‌ناچاری نیشتوه‌ته‌وه رووه‌و یه‌كێك له ده‌روازه سنورییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتێكی دراوسێ هه‌ڵهاتووه و نه‌توانراوه ده‌ستگیربكرێت .
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه دوای پشكنینی گلایده‌ره‌كه ده‌ركه‌وتووه یه‌ك ملیۆن ده‌نگ حه‌بی هۆشبه‌ر گیراوه و هه‌وڵی ئه‌وه دراوه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بهێننه نێو خاكی عیراقه‌وه.
*****************************.
به‌سڕه.. ده‌ست به‌سه‌ر یه‌ك ملیۆن ده‌نگه حه‌بی هۆشبه‌ردا ده‌گیرێت
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP