د.یاد نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا رایگه‌یاند: سلێمانی پله‌ی یه‌كه‌می له خزمه‌تگوزاری بۆ چاره‌سه‌كردنی توشبوانی شێرپه‌نجه‌دا هه‌یه‌و زیاتر له 50%ی نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه‌ش كه سه‌ردانی ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر خه‌ڵكی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراقن،
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا كه تایبه‌ته به‌چاره‌سه‌ری توشبوانی شێرپه‌نجه وتیشی ئاستی خزمه‌تگوزاری شێرپه‌نجه له سلێمانی به پێی ستاندارده جیهانییه‌كان پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه،
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد له‌چاره‌سه‌ركردنی منداڵانی توشبوو به‌شێرپه‌نجه تاكه سه‌نته‌ره‌و نه‌خۆش له‌ناوه‌ڕاست و پارێزگاكانی تری عیراقه‌وه بۆ چاره‌سه‌ر دێنه سلێمانی .
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا رونیشیكرده‌وه كۆنفرانسێكی تایبه‌ت به شێرپه‌نجه له سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ده‌یانه‌وێت خاڵی دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی له نێوان سه‌نته‌ره‌كانی شێرپه‌نجه ده‌ستنیشان بكه‌ن، تا ئه‌و ئاسته باشه‌ی سلێمانی له خزمه‌تگوزاری شێرپه‌نجه بگاته هه‌موو پارێزگاكانی عیراق.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP