یه‌ده‌گی دراوی بیانی له‌بانكی ناوه‌ندی عیراق به‌رزبووه‌ته‌وه‌

ئابوری
23:13 - 2022-06-03

به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عیراقی هۆكارێكبووه‌ بۆ كه‌مبونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر دراوی بیانی،  به‌مه‌ش یه‌ده‌گی دراوی بیانی له‌بانكی ناوه‌ندی عیراق به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادكردووه‌.

 له‌و روه‌وه‌  وه‌زاره‌تی دارایی عیراق له‌راپۆرتێكدا رونیكردوه‌ته‌وه‌،  له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی دۆلارو فرۆشتنی نه‌وت به‌و دراوه‌ ، داهاتی عیراق زیادكردووه‌و ، به‌وه‌ش حكومه‌ت خزمه‌تگوزاریی زیاتری بۆ هاوڵاتییان دابینكردووه‌ .
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، به‌رزكردنه‌وه‌ی درخی دۆلار وایكردووه‌ خواست له‌سه‌ر ئه‌و دراوه‌ كه‌مبێته‌وه‌ به‌مه‌ش له‌مانگی نیسانی رابردودا یه‌ده‌گی دراوی بیانی له‌ بانكی ناوه‌ندی عیراق گه‌یشتووه‌ته‌ 70 ملیار دۆلار،  پێشبینی ده‌كرێت تا كۆتایی ئه‌مساڵ ئه‌و بڕه‌ بگاته‌ 90 ملیار دۆلار كه‌ ئاستێكی مێژووییه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP