به‌هۆی ئەوەی حکومەتی یۆنان مۆڵەتی بە ژمارەیەک ره‌وه‌ندی كوردی دانیشتووی وڵاته‌كه داوه كه توركیا به ئه‌ندام و لایه‌نگری پارتی كرێكاران (په‌كه‌كه) ناساندوونی، تا لە ئەسینا خۆپیشاندان بکەن، بۆ دەربڕینی ناڕەزایی، باڵیۆزی ئەو وڵاتەیان لە ئەنكەرە بانگهێشت کردوە.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ 4-6-2022 لەراگەیەنراوێکدا ئه‌وه‌یخستووته‌ڕو كه، بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر حکومەتی یۆنان و کارئاسانیکردن بۆ چالاکی "رێکخراوە تیرۆرستییەکان"، باڵیۆزی یۆنانی لە ئەنكەرە بانگهێشت کراوە و نامەی ناڕەزایی پێدراوە.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه كه، هۆکاری بانگهێشته‌كه، مۆڵه‌ت پێدانی ئه‌سینایه بە ژمارەیەک لایەنگری سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کە لەبەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە ئەسینا خۆپیشاندان ئەنجام بدەن و حکومەتی ئەو وڵاتەش ئاسایشی بۆ دابینکردون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP