بەڕێوەبەری رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی، هۆشداری
دا لە مەترسیی سەرهەڵدانی جۆرێکی نوێ و مه‌ترسیدارو کوشندەی ڤایرۆسی کۆرۆنا كه ته‌نانه‌ت
ڤاکسینەکانی ئێستا هیچ کاریگەرییه‌كیان له‌سه‌ر نابێت.
لە کۆنفرانسی ئاسایشی "Globsek-2022" لە براتیسلاڤا گێبریێسوس نیگه‌رانی سه‌باره‌ت به بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا
له هه‌ندێك ناوچه‌و وڵاتی جیهان ده‌ربڕی
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد: حاڵەتەکانی مردن لە ئەفریقا و ڕۆژئاوای زەریای هێمن لە بەرزبوونەوەدایه‌وهێشتا
هەڕەشەی جددی و ڕوون هەیە بۆ دەرکەوتنی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا کە کوشندەترە لە
(سارس-کۆڤ-٢) و بەرگەی ڤاکسینەکانیش دەگرێت.
بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، سه‌باره‌ت
كاتی كۆتاییهاتنی كۆرۆناش، رایگه‌یاند، لە ئەمریکا مردن بەهۆی پەتای کۆرۆناو
توشبوون به‌و په‌تایه زیاتر بووە و هێشتازووە بڵێین پەتاکە کۆتایی هاتووە، کۆتایی
نەهاتووە .
وتشی، ئێمە بە دڵنیاییەوە دەزانین لە داهاتوودا
پەتای زیاتر سه‌رهه‌ڵده‌دات، بەڵام ناتوانین پێشبینی ئەوە بکەین کە چەندە توند و بەهێز
دەبێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP