د.سەباح هەورامی: ناهێڵین نەخۆشخانەی هیوا بێ خزمەت گوزاری بێت

تەندروستی
14:25 - 2022-06-04

لە شاری سلێمانی و لەناو نەخۆشخانەی هیوا، بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، مەراسیمێكی ڕێزلێنان بۆ ژمارەیەك لە پزیشك و كارمەندی نەخۆشخانەی هیوا سازكرا.

 

رێزلێنانەكە بۆ ئەو كەسانەبوو كە توانیوبویان لە ماوەكانی رابردوو خزمەتی زۆری نەخۆشخانەی هیوا بكەن و جێدەستیان دیارە.

 

لای خۆشیەوە د.سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندوستی سلێمانی رایگەیاند: پێویستە رێزلێنانی ئەوجۆرە كەسانە بكەینە نەریت تا ئەوانیش بەشێوەیەكی باشتر خزمەتی نەخۆشانی ناو نەخۆشخانەی هیوا بكەن.

 

سەباح هەورامی وتیشی: وەك خۆمان بەڵێن دەدەین كە نەهێڵین نەخۆشخانەی هیوا بێ خزمەت گوزاری بێت، دڵنیایش دەدەینە نەخۆشانی ناو نەخۆشخانە كە بەهەموو شێوەیەك كاردەكەین تا چارەسەری پێویست وەربگرن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP