حه‌یده‌ر عه‌بدولره‌زاق كۆچی دوایكرد
حه‌یده‌ر عه‌بدولره‌زاقی ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق ماڵئاوایی له ژیان كرد و به‌هۆی كاریگه‌ری ئه‌و لێدانه‌ی كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر روبه‌روی بوه‌وه كۆچی دوایی كرد. حه‌یده‌ر عه‌بدولره‌زاق به‌ر له چه‌ند رۆژێك له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێك نه‌ناسراوه‌وه هێرشكرایه سه‌ری و زۆر به‌توندی روبه‌روی لێدانێكی زۆر بوه‌وه و به‌وهۆیه‌شه‌وه ده‌ستبه‌جێ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا، له‌وێش پاش پشكنینه پزیشكییه‌كان ده‌ركه‌وت تووشی خوێنبه‌ربوون بووه له سه‌ریدا و بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك له ژێر چاودێری ووردی پزیشكی مایه‌وه، به‌ڵام ئه‌مرۆ ئه‌و یاریزانه بۆ یه‌كجاری چاوی له یه‌كنا و شه‌قامی وه‌رزشی عێراقی تووشی خه‌مباری كرد. حه‌یده‌ر عه‌بدولره‌زاق یه‌كێك بوو له‌و یاریزانه سه‌ره‌كیانه‌ی رۆڵی هه‌بوو له‌به‌ده‌ستهێنانی جامی ئاسیای 2007 بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP