بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی هاوڵاتیان بڕی 51 هه‌زار تۆن گه‌نم هاورده‌ی عیراق ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی بازرگانی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه، ئه‌مرۆ ، كه‌شتییه‌كی بارهه‌ڵگر كه بڕی 51 هه‌زار تۆن گه‌نمی هه‌ڵگرتووه گه‌یشتۆته به‌نده‌ری " ئوم قه‌سر" له پارێزگای به‌سره، هاورده‌كردنی ئه‌و بره گه‌نمه‌ش به‌پێی ڕێككه‌وتنێكی پێشوه‌خته‌ی نێوان وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و وڵاتانی بیانی بووه.
لای خۆشیه‌وه، محه‌مه‌د حنون، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی دانه‌وێڵه ڕایگه‌یاندووه، له ئێستادا ده‌ستكراوه به به‌تاڵكردنی ئه‌و بڕه گه‌نمه و دواتریش به‌گوێره‌ی پلانێك ئه‌و بڕه گه‌نمه هه‌نارده‌ی پارێزگاكانی عیراق ده‌كرێت.
به‌ڕێوبه‌ری گشتی له كۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی دانه‌وێڵه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هاورده‌كردنی ئه‌و بڕه گه‌نمه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گرێبه‌ستی خێرای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه به‌مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی خێرای به‌شه ئاردی مانگانه‌ی هاوڵاتیان به‌پێی فۆرمی خۆراك.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP