ماورۆ ئیكاردی له پاریس ده‌مێنێته‌وه
ماورۆ ئیكاردی ئه‌رژه‌نتینی و هێرشبه‌ری یانه‌ی پاریس سان جێرمان كۆتایی به پروپاگه‌نده‌كان له‌سه‌ر ئاینده‌ی خۆی هێناو مانه‌وه‌ی خۆی پاریس دووپاتكرده‌وه. بۆنده‌كه‌ی ئیكاردی له‌گه‌ڵ پاریس له هاوینی 2024 كۆتایی پێدێت و زۆرێك له میدیاكان باسیان له‌وه ده‌كرد كه ئیكاردی رووده‌كاته تیپێكی تر. له‌وباره‌یه‌وه ئیكاردی رایگه‌یاند تا 2 وه‌رزی تر بۆندم له‌گه‌ڵ پاریس سان جێرمان هه‌یه و ئاینده‌ی پیشه‌گه‌ریم له مه‌ترسیدا نییه و بریاری مانه‌وه‌م داوه. ئیكاردی ووتیشی ته‌مه‌ن 29 ساڵه و هه‌موان من ده‌ناسن و تائێستاش نزیكه‌ی 200 گۆڵم تۆماركردووه.
***************
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP