یه‌كه‌م بۆند بۆگواستنه‌وه‌ی سادیۆ مانی ڕه‌تكرایه‌وه
یانه‌ی لیڤه‌رپول یه‌كه‌م بۆندی یانه‌ی بایرن میونخی بۆ ده‌ست به‌رداربوون له سادیۆ مانی سه‌نیگالی و هێرشبه‌ری تیپه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه. بۆنده‌كه‌ی مانی له هاوینی 2023 كۆتایی پێدێت و ره‌تی كردۆته‌وه بۆنده‌كه‌ی درێژ بكاته‌وه. له‌وباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه بۆنده‌كه‌ی بایرن میونخ به‌رامبه‌ر 21 ملیۆن پاوه‌ن بووه. جێی باسه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر مانی له پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند نزیكه‌ی 70%ی هانده‌رانی سه‌نیگال ده‌یانه‌وێت لیڤه‌رپول به‌جێبهێڵم منیش به گوێیان ده‌كه‌م و به‌دڵی ئه‌وان بریار ده‌ده‌م.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP