حه‌وت و ملیارو نيو دینار بۆ جوتیاران له‌ به‌غداوه‌ گه‌یشته‌ هه‌رێم

ئابوری
19:59 - 2022-06-06

 
بەغدا بڕی زیاتر لە حەوت ملیار دیناری دیكەی پارەی گەنمی جوتیارانی خستە سەر حسابی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم.

نەوزاد شێخ كامل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم رایگەیاند: بڕی حەوت ملیارو 500 ملیۆن دینار  وەجبەی دووەمی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2022 خراوەتە سەر حسابی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و پاش ئەوەی رێكارە كارگێڕی و داراییەكان تەواو بوو، بەپێی رۆژی وەرگرتنی گەنم لەرێگای سایلۆكانەوە دەست بەدابەشكردنی دەكرێت.

ئەوەشی خستوەتەڕوو: ئەم بڕە پارەیە بەسەر پارێزگاكان دابەشكراوەو سلێمانی پێنج ملیار دینار ،  هەولێر دوو ملیار دینار، دهۆك 500 سەد ملیۆن دینار.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP