نرخی نەوت دوای دابهزینێكی كاتیی، جارێكی دیكه بەرەو بەرزبوونەوە دەچێت و بهپێی سایتی (oilprice) بۆ سەروو 120 دۆلار بهرزبووهتهوه.
ئەمڕۆ سێشەممە 7-6-2022، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 120 دۆلار و 27 سەنت و بەڕێژەی نزیکەی 1% نرخەکەی بەرزبووەوە.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساس گهیشته 119 دۆلار.
چاودێران و پسپۆڕانی بواری نهوت پێیانوایه، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بههۆی کەمکردنەوەی ڕێکار و کۆتوبەندەکانی دژ بە کۆرۆنایە لە وڵاتی چین.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP