لەمیانی یاریەکانی پاڵەوانیەتی خۆرئاوای ئاسیا بۆ یاری تۆپی پێی فوتساڵ ناوبژیوان ڕەوەند فەتاح ئەرکی بەرێوەبردنی یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی بەحرین و عەمانی پێسپێردراوە کەبڕیارە سهعات ٧:٣٠ خولەک بەڕێوە بچێت، لەیەکەم یاریشیدا وەک ناوبژیوانی یەکەم یاری نێوان هەڵبژاردەی ئیمارات و عهمانی بهڕێوەبرد ،
ڕەوەند فەتاح کوڕە کەرکوکیەکە دوای ماندووبونێکی زۆر و ڕووبەڕوبونەوەی دەیان بەربەست کۆڵی نەدا، بەهۆی لێهاتووی و بهتوانايهوه سەرنجی هەمووانی بۆلای خۆی ڕاکێشاوە.
رەوەند فەتاح لە١١/٧/١٩٨٩ لەدایک بووە دەرچووی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی کەرکوکە و خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە، مامۆستایە لەبەشی خوێندنی کوردی له كهركوك.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP