دی ماریا چاوه‌ڕوانی به‌رشه‌لۆنه ده‌كات
رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵی له‌ژماره‌ی ئه‌مرۆیدا ئاشكرای كردووه ئه‌نخێل دی ماریا ی ئه‌رژه‌نتینی چاوه‌ڕوانی بۆندی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌كات بۆیه تاوه‌كو ئێستا واژۆی له‌سه‌ر بۆندی یانه‌ی یۆڤانتۆس نه‌كردووه ،رۆژنامه‌كه بڵاویكردۆته‌وه دی ماریا و یۆڤانتۆس له‌گفتووگۆكانیان هه‌نگاوی زۆرباشیان بڕیبوو به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی نوێنه‌رانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه په‌یوه‌ندیان به‌و ئه‌ستێره ئه‌رژه‌نتینیه‌وه كرد گفتووگۆكانی هه‌ردوولا راگیرا ئه‌ویاریزانه چاوه‌ڕوانی بۆندی یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه ده‌كات تاوه‌كو په‌یوه‌ندیان پێوه‌بكات .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP