لۆڤرؤ ماگر بۆته جێگای سه‌رنجی یانه گه‌وره‌كان
ركابه‌ریی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی پاریس سانجێرمان و ریاڵ مه‌درید له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی یانه‌ی رینی فه‌ره‌نسی ده‌ستی پێكرد .
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ له‌ژماره‌ی ئه‌مرۆیدا ئاشكرای كردووه لۆڤرؤ ماگری یاریزانی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی رینی فه‌ره‌نسی بۆته جێگای سه‌ره‌نجی یانه گه‌وره‌كانی جیهان و له‌و چوار چێوه‌یه‌شدا هه‌ریه‌كه له‌یانه‌كانی ریاڵ مه‌درید و پاریس سانجێرمان هه‌وڵه‌كانی خۆیان خستۆته گه‌ر بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه ،له‌و باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویكردۆته‌وه یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ده‌یه‌وێت ماگر بگوازێته‌وه ریزه‌كانی وبیكات به‌جێگره‌وه‌ی مۆدریچی كرواتی له‌و چوار چێوه‌یه‌شدا نوێنه‌رانی خۆی ناردۆته فه‌ره‌نسا تاوه‌كو له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه و به‌رێوه‌به‌ری كاره‌كانی كۆببنه‌وه .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP