خه‌لیل یاسین كۆچی دوایكرد
خه‌لیل یاسین سه‌رۆكی لقی كه‌ركوكی یه‌كێتی مه‌له‌وانی و جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی مه‌له‌وانی عیراق كۆچی دوایكرد .
دوای چه‌ند رۆژێك مانه‌وه له نه‌خۆشخانه ، دواجار خه‌لیل یاسین كه یه‌كێكه له وه‌رزشكاره دیار و دێرینه‌كانی شاری كه‌ركوك به‌یه‌كجاری ماڵئاوای كرد ، خه‌لیل یاسین له رابردووا یه‌كێك بوو له زۆرانبازه پاڵه‌وانه‌كانی عیراق و چه‌ندین ئه‌نجامی به‌رچاوی هه‌بووه، هاوكات له دامه‌زراندنی یانه‌ی وه‌رزشی گازی باكور كه فه‌رمانبه‌ر بوو له كۆمپانیاكه رۆڵی كاریگه‌ری هه‌بوو پاشان خانه‌نشینكرا ، له بواری مه‌له‌وانیش كه‌سایه‌تییه‌كی دیار و به‌رچاو بووه، ئه‌مرۆش له نه‌خۆشخانه چاوه‌كانی بۆ یه‌كجاری له‌یه‌كنا .
خه‌لیل یاسین له‌دایك بووی شاری كه‌ركوكه و له ساڵی (1962) له‌دایك بووه .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP