تا دوێنی هه‌واڵی رۆیشتنی رۆبرت لیڤاندۆڤیسكی پۆڵه‌ندی و گۆڵكاری یانه‌ی بایرن میونخی ئه‌ڵمانی له ریزی یانه باڤارییه‌كه ته‌نها قسه‌و باس بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له دوای ئه‌و لێدوانه‌ی یاریزانه پۆڵه‌ندیه‌كه كه تایبه‌ت بوو به رۆژنامه‌یه‌كی وه‌ڵاته‌كه‌ی و راشكاوانه رایگه‌یاندبوو ئه‌وه‌ی له ناخمدا هه‌بوو به‌رامبه‌ر به بایرن مردو ده‌مه‌وێ له بایرن بڕۆم ، وه‌فاو رێزگرتن گرنگتره له كاركردن و باشترین رێگه‌چاره‌یش ئه‌وه‌یه بگه‌ین به رێكه‌وتنی هاوبه‌ش، دوكه‌ڵی پرسی چاره‌نووسی لیڤاندۆڤیسكی زیادی كردوه و هێدی هێدی ده‌چێت به هه‌وایه، ئه‌م لێدوانه‌یش لێكدانه‌وه و شیكاری تایبه‌تی بۆكراوه و پێشبینی ده‌كرێت چیرۆكی نێوان ئه‌و ئه‌ستێره پۆڵه‌ندیه‌و یانه ئه‌ڵمانییه‌كه‌ی به هه‌مان چه‌شنی چیرۆكه‌كانی پێشووی جیابوونه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌كان له یانه‌كانیان به زویربوون كۆتایی پێبێت، جه‌ماوه‌ر و هانده‌رانی باڤاری و لێپرسراوانی ماڵی بایرنیش كه‌یشتن به‌و قه‌ناعه‌ته‌ی چیتر لیڤاندۆڤیسكی و یانه‌ی بایرن میونخ دوو گیان نین له یه‌ك جه‌سته‌دا، له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا لیڤاندۆڤیسكی ئاماژه‌ی به‌وه كردوه كه تاوتوێی هیچ بۆندێكی تری نه‌كردوه جیا له‌و بۆنده‌ی به‌رشلۆنه پێشكه‌شی كردوه و دووباره چه‌ختیكردوه‌ته‌وه له‌سه‌ر رۆیشتنی له بۆندسلیگا، له‌و چوارچێوه‌یشدا ئۆلی هۆنیس سه‌رۆكی پێشووی یانه‌ی بایرن میونخ ئامۆژگاری یانه‌كه‌ی كردوه له ئه‌گه‌ری نه‌دۆزینه‌وه‌ی جێگیره‌وه‌ی لیڤاندۆڤیسكی ئه‌وه هاوشێوه‌ی هه‌ر كه‌سێكی تر داواكارم یانه‌كه رێگه نه‌دات به رۆیشتنی و ده‌بێت ژیرانه و له سه‌رخۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵا ئه‌م پرسه بكرێت تا زیاتر ده‌مارگیری دروست نه‌بێت و پێم وایه له گه‌ڵا مانه‌وه‌ی لیڤاندۆڤیسكی بۆ وه‌رزی داهاتوو تیپێكی به‌هێز و تۆكمه‌مان ده‌بێت ، هه‌رچی بریند شوسته‌ری نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانی و راهێنه‌ری پێشوتری یانه‌ی ریاڵا مه‌دریده رایگه‌یاندوه یانه‌ی بایرن میونخ ناتوانی به‌رده‌وامبێ له دمارگیری به‌رامبه‌ر به خواستی هێرشبه‌ره‌كه‌ی و كارگێڕی بایرنی ئاگاداركردوه‌ته له دووباره نه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی به‌رامبه‌ر به ئه‌له‌با كردیان و لیڤاندۆڤیسكیشی شوبهانه‌وه به كه‌ریم بنزیمه‌وه رایگه‌یاندوه لیڤاندۆڤیسكی یه‌كێكه له ناوه بریقه‌داره‌كانی ئاسمانی هێرشبه‌ران و له توانایدایه سه‌ركردایه‌تی تیپه‌كه‌ی بكات له خول و پاڵه‌وانێتیه‌كان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP