به‌پێی میدیاكانی ئێران به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ
8-6-2022 ، به‌هۆی ترازانی شەمەندەفەرێک لەسەر هێڵی خۆی لە لە ناوچە بیابانییەكانی رۆژهه‌ڵاتی ئێران، لانیکەم 13 سه‌رنشین گیانیان
له‌ده‌ستداو 60 ی دیکەش برینداربون ، كه برینی به‌شێكیان مه‌ترسیداره.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، به‌رپرسێكی هێڵه‌كانی
ئاسنین به ئاژانسی كۆماری ئیسلامی رایگه‌یاندوه، ئاراسته‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه
به‌ره‌و شاری یه‌زد بووه له‌گه‌ڵ ئامێرێكی بیرهه‌ڵكه‌ندن پێكیداداوه‌و به‌هۆیه‌وه
له‌سه‌ر هێڵه‌كه‌ی خۆی ده‌رچووه.
هاوكات، سه‌رۆكی شانه‌ی قه‌یرانه‌كان له ناوچه‌ی
خوراسانش رایگه‌یاندوه،" پێنج ئۆتۆمبیلی ئه‌مبڵانس گه‌یشتوونه‌ته شوێنی
رووداوه‌كه‌و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش له رێگادان بۆ به‌هاناوه‌چوونی برینداره‌كان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP