داڕوخانی به‌های لیره‌ به‌رده‌وامه‌

ئابوری
10:55 - 2022-06-08


دوای لێدوانه‌كانی رەجەب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا كه‌ به‌ڵێنی دابوو، بەردەوام بێت لە كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی سوودی لیرە.

 ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی حوزه‌یرانی 2022 نرخی لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی بە رێژەی 0.9% دابەزی و بەمەش زیانەكانی له‌ ئه‌مساڵدا گەیشتە 22%.

نرخی لیرە بەرامبەر بە دۆلار به‌16.93 جێگیر بووە، لەکاتێکدا دوێنێ لە كاتی داخستنی بازاڕدا 16.765 لیرە بووە، كه‌ ئه‌مه‌ش نزمترین ئاسته‌ كه‌ لە 20ی کانوونی دووەمه‌وه‌ تۆماركرابێت.

ئەمساڵ دراوی تورکیا دوای زنجیره‌یه‌ك له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی سوود، نزیکەی له‌ 22%ی بەهاکەی لەدەستداوه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP