ئه‌وروپا بۆ ساڵی 2035 هاورده‌كردن و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی كازو به‌نزین زۆر سنوردار ده‌كات و ده‌یه‌وێت ته‌نها پشت به ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی ببه‌ستێت ئه‌ویش وه‌كو هه‌وڵێك بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی دیارده‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا.
به‌پێی ئاژانسی دویتچه ڤیله‌ی ئه‌ڵمانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا پێشنیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌ردانی گازی ژه‌هراوی له ئۆتۆمبێله نوێیه‌كان بۆ سفر تاساڵی 2035 په‌سه‌ند كردوه، وئه‌مه‌ش به‌و مانایه دێت كه ته‌نها ڕێگه به فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی ده‌درێت وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ سنوردانان بۆ پیسبوونی كه‌شوهه‌وا له ساڵی 2050 دا.
یاساكه له ساڵی 2035 ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، پێده‌چێت كۆتایی به‌و ئۆتۆمبێلانه بهێنرێت كه بزوێنه‌ری سووتێنه‌ریان تێدایه.
ئێستا په‌رله‌مانی ئه‌وروپا به‌نیازه له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا بچێته ناو دانوستانه‌وه تا هه‌ڵوێستێكی هاوبه‌ش له‌و روه‌وه بگرنه‌به‌ر.
ئه‌و پڕۆژه یاسایه به‌شێكه له پاكێجی گۆڕانی كه‌شوهه‌وای یه‌كێتی ئه‌وروپا كه ئامانجی ئه‌وه‌یه تا ساڵی 2030 ڕێژه‌ی ده‌ردانی گازی ژه‌هراوی به ڕێژه‌ی 55% كه‌م بكاته‌وه، به به‌راورد به ئاستی ساڵی 1990.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP