به‌هۆی ناكۆكی له‌باره‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر یاسای ئاسایشی خۆراك، شیعه‌كان هه‌ڵمه‌تێكی تۆمه‌تباركردنی یه‌كتریان ده‌ستپێكردووه له پاش تێپه‌ڕبوونی یاساكه له په‌رله‌مان.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌توندی دژی په‌سه‌ندكردنی یاساكه‌ن و شیعه هاوپه‌یمانه‌كانیان به خیانه‌تكار تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن چونكه په‌سه‌ندكردنی یاساكه له به‌رژه‌وه‌ندی هاوپه‌یمانی زۆرینه و درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی حكومه‌تی ئێستایه.
ئه‌و لایه‌نه شیعانه‌ی ده‌نگیان به یاساكه داوه باس له‌وه ده‌كه‌ن له‌به‌ر قه‌یرانی خۆراك و گێڕانه‌وه‌ی دابڕاوه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و مافی وانه‌بێژان و دابینكردنی پاره‌ی كاره‌با ده‌نگیان به یاساكه داوه،
عالیه نوسه‌یف له هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له لێدوانێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، چوارچێوه‌ی شیعه‌كان هه‌ماهه‌نگی باشیان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وان له سۆنگه‌ی پاراستنی بڕیاری دادگای فیدراڵییه‌وه دژی یاساكه بوونه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP