سه‌باره‌ت به په‌یامه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت، ئه‌و جۆره وتارانه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی سیاسی له عێراق ناكات،
سه‌ركرده‌یه‌ك له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایگه‌یاند، ئاماژه‌كانی موقته‌دا سه‌در بۆ كشاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كانی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ناكات و پاڵنه‌ر نابێت به‌ره‌و چاره‌سه‌ری سیاسی و كۆتایی هێنان به دۆخی چه‌قبه‌ستوویی سیاسی عیراق.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه جه‌ختیشیكرده‌وه، لای هه‌مووان روونه چاره‌سه‌ری دۆخی عیراق له رێگه‌ی لێكتێگه‌یشتن و رێككه‌وتنی نێوان هه‌موو هاوبه‌شه‌كان ده‌بێت به‌بێ دوورخستنه‌وه‌و په‌راوێزخستنی هیچ لایه‌نێك.
به‌پیی زانیارییه‌كان، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی سوره له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی له‌باره‌ی پاراستنی مافی گه‌وره‌ترین پێكهاته بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیران.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP