ڤلادمیر پوتین له به‌رده‌م ژماره‌یه‌ك له بازرگاناندا رایگه‌یاند، گه‌مارۆدانی روسیا مه‌حاڵه و هه‌ر وڵاتێك هه‌وڵی كۆت و به‌ندكردنیان بدات خۆی زیانه‌كه‌ی ده‌دات، وتیشی وڵاتانی خۆرئاوا ناتوانن بۆ چه‌ندین ساڵی تر ده‌ستبه‌رداری نه‌وت و غازی روسیا بن.
سه‌رۆكی روسیا ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، زیادبوونی ئاستی هه‌ڵئاوسان و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخیش به‌هۆی هه‌ڵه‌كانی وڵاتانی خۆرئاواوه بووه، به‌ڵام ئه‌وان لۆمه‌ی روسیا ده‌كه‌ن بۆ شاردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانیان.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه له ئێستادا وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ٤٠%ی پێداویستییه غازییه‌كانیان له روسیاوه هاورده ده‌كه‌ن، بڕیاریشیانداوه تا كۆتایی ئه‌مساڵ نه‌وتی روسیا به‌رێژه‌ی ٩٠% كه‌مبكه‌نه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP