لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خزمه‌تی سه‌ربازی زۆره‌ملێ ده‌یانگرێته‌وه موچه‌ی مانگانه‌یان پێده‌درێت و پێویستیشه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 19 بۆ 35 ساڵاندا بێت .
راشیگه‌یاند، موچه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئه‌ركی خزمه‌تی سه‌ربازیی زۆره‌ملێی پێده‌درێت له نێوان 700 بۆ 750 هه‌زار دینار ده‌بێت، له كاتێكدا ئه‌و ته‌مه‌نانه‌ی كه خزمه‌تی زۆره‌ملێ ده‌یانگرێته‌وه له‌نێوان 19 بۆ 35 ساڵاندایه، له‌ئێستاشدا هه‌نگاوه‌كان به‌ره‌و كۆتایی ده‌چن به‌مه‌به‌ستی ده‌ركردنی یاسای خزمه‌تكردنی زۆره‌ملێی سه‌ربازی .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، كه‌مپی پێویست ئاماده‌یه بۆ خزمه‌تی زۆره‌ملێی سه‌ربازی به‌مه‌به‌ستی راهێنان به‌و كه‌سانه‌ی ده‌بنه سه‌رباز، هه‌روه‌ها هیچ كێشه‌یه‌ك له سیسته‌می جێگره‌وه‌دا نیه".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، دوو له‌سه‌ر سێی دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كان له نێوان كه‌سانی به‌ساڵاچو و برینداره‌كاندایه، بۆیه پێویسته گه‌نجان بچنه ریزه‌كانی سوپاوه.
پێشتر، وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق رایگه‌یاندبو، ڕه‌شنوسی پڕۆژه یاسای سه‌ربازیی زۆره‌ملێیان ته‌واوكردوه و، ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی په‌سه‌ند بكرێت، به په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاساكه‌ش، سه‌ربازی ده‌كرێت به ئه‌رك به‌سه‌ر هاوڵاتییانی سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراقه‌وه.
یاسای سه‌ربازی زۆره‌ملێ له ساڵی 2003و له‌دوای روخانی رژێمی به‌عس هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه، له ئێستادا مسته‌فا كازمی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان و سه‌رۆك وه‌زیران ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دوباره چالاككردنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه ده‌ربڕیوه ئه‌ویش له‌دوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP