په‌رله‌مانی عیراق به‌دواداچوون بۆ داگیركارییه‌كانی سوپای توركیا ده‌كات

عێراق
20:09 - 2022-06-10

لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق لیژنه‌یه‌كی مه‌یدانی بۆ به‌دواداچوونی داگیركارییه‌كانی توركیا له‌ خاكی هه‌رێم پێكده‌هێنێت .

ئه‌حمه‌د ره‌حیم ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری رایگه‌یاند: ساڵانێكه‌ داگیركاری توركیا نه‌هامه‌تی بۆ هه‌زاران خێزان له‌ هه‌رێمی كوردستان دروست كردووه‌ و به‌ قوڵایی ده‌یان كیلۆمه‌تر هاتۆته‌ ناوه‌وه‌، بۆیه‌ بڕیاریانداوه‌ به‌ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی مه‌یدانی بۆ سه‌ردانكردنی ئه‌و ناوچانه‌ی توركیا ئۆپراسیۆنی تێدا ئه‌نجامداوه‌ و كاریگه‌رییه‌كان و قه‌باره‌ی زیانه‌كان و قوربانییه‌كان هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كرێت .

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری وتیشی: هه‌موو زانیارییه‌كان ده‌كرێته‌ راپۆرتێك و پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ده‌كه‌ن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، گه‌لی عێراق مافی خۆیه‌تی ورده‌كارییه‌كانی داگیركاری توركیا و كاریگه‌رییه‌كانی بزانێت.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP