عه‌لی دلێمی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراق زانیاری نوێی له‌باره‌ی دزه‌پێكردنی پرسیاری تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی سێی ناوه‌ندی (نۆی بنه‌ره‌تی) خسته‌ڕ و رایگه‌یاند، پرسیاره‌كانى تاقیكردنه‌وه‌كه له‌لایه‌ن پاسه‌وانی بینای دووه‌می په‌روه‌رده‌ی ره‌سافه‌ی به‌غداوه دزه‌پێكراوه.
راشیگه‌یاند، هه‌ندێك پێگه‌ی تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئامانجێكی رونیان هه‌بوه بۆ تێكه‌ڵكردنی دۆخی گشتی، به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان سه‌باره‌ت به فرۆشتنی پرسیاره‌كانی تاقیكردنه‌وه .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی دزه‌كردنی پرسیاره‌كانی زمانی عه‌ره‌بی بڵاوكراوه‌ته‌وه راست نه‌بوه.
سه‌باره‌ت به‌دزه‌كردنی پرسیاری تاقیكردنه‌وه‌ی بیركاریش، وه‌زیری په‌روه‌رده ئاشكرایكرد، "كه‌مته‌رخه‌می هه‌بوه له لیژنه‌ی تاقیكردنه‌وه لاوه‌كییه‌كان له كه‌رتی په‌روه‌رده‌ی ئاماده‌یی ره‌سافه .
وتیشی، "پاسه‌وانی باڵه‌خانه‌ی په‌روه‌رده‌ی ره‌سافه توانیویه‌تی بگاته شوێنی پرسیاره‌كان و بیانفرۆشێت و دزه‌یان پێبكات، له‌ئێستاشدا ده‌ستگیركراوه و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP