كه‌ركوك بۆ پێدانی به‌نزین به‌شۆفێران، كارتی نیشته‌جێبون ده‌كات به مه‌رجی سه‌ره‌كی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كانی پارێزگاكه‌ش ژماره‌یه‌ك بڕیار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی و لۆدی سه‌ر به‌نزینخانه‌كان ده‌رده‌كات .
به‌رپرسێك به‌ناوی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ڕاوێژكاری پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاندوه، پارێزگاكه راسپارده‌ی بۆ لقی كۆمپانیای گشتی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌ركردوه، به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی كارتی نیشته‌جێبونی شۆفێران .
وتیشی، ئه‌م بڕیاره وێستگه حكومی و تایبه‌ته‌كانیش ده‌گرێته‌وه كه به‌نزینی موحه‌سه‌ن و نۆرماڵ دابه‌شده‌كه‌ن .
لای خۆشییه‌وه، لقی كه‌ركوكی كۆمپانیای به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی عیراق بڕیاریداوه، كاركردنی به‌شێك له وێستگه‌كان بكاته 24 سه‌عات و له قه‌زا و ناحیه‌كانیش تاوه‌كو سه‌عات 7:00ی ئێواره به‌رده‌وام بن له كاركردن تاوه‌كو به‌رده‌وام به‌نزین به‌سه‌ر شۆفێراندا دابه‌شبكرێت .
هه‌روه‌ك له ناو شاری كه‌ركوك، هه‌ردوو به‌نزینخانه‌ی حكومی ئه‌ڵماس و باباگوڕگوڕ 24 سه‌عات له‌كاركردن به‌رده‌وام ده‌بن .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP