فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ئه‌ركه‌كانی نوێنه‌رایه‌تی ناتۆی له عێراق دیاریكرد و رایگه‌یاند، پێویسته ڕاهێنانی به‌رده‌وام بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌نجامبدرێت .
لیوا ته‌حسین خه‌فاجی وته‌بێژی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند، ئه‌ركی ناتۆ به پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌ركی مه‌شق و ڕاهێنانه‌و ئه‌و ئه‌ركه‌ش زیاتر له ساڵێكه ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی كراوه .
وتیشی، ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن كه كاری گه‌وره‌یان له‌گه‌ڵ ناتۆ هه‌بێت .
باسی له‌وه‌شكرد، عێراق پشتی به توانای هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی سوپای وڵاتانی دیكه نه‌به‌ستوه، به‌ڵكو پشتی به هێز و تواناكانی خۆی به‌ستوه
مسته‌فا كازمیش فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی نوێی هێزه‌كانی ناتۆ له عێراق جه‌ختی له گرنگی به‌هێزكردنی هاوكاری له‌گه‌ڵ ناتۆ له بواری مه‌شقپێكردنی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق كرده‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP