سایلۆی كەركوك زیاتر لە 100 هەزار تۆن گەنمی وەرگرتووە

ئابوری
16:42 - 2022-06-11

تا ئێستا 105 هەزار تۆن گەنم لەجوتیارانی كەركوك وەرگیراوە و پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانیش درێژەی هەیە.

لەوبارەیەوە شەرەف ئەحمەد سەرۆكی ئەندازیاران لەسایلۆی كەركوك ڕايگه‌ياند: پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران درێژەی هەیە و وەزارەتی بازرگانی عیراق بۆ ئەمساڵ سێ ناوندی وەرگرتنی كردووەتەوە كەئەوانیش سایلۆكانی كەركوك، تازە، حەویجەن.

وتیشی: تائێستا 105 هەزار تۆن گەنم لەجوتیارانی كەركوك وەرگیراوە، بەسێ قۆناغ وەزارەتی بازرگانی عیراق 34 ملیار دیناری بۆ سایلۆی كەركوك خەرجكردووە.

وتیشی: پارەی گەنمەكە لەماوەی چەند رۆژێكدا بۆ جوتیاران خەرج دەكرێت،  لەنوێترین هەنگاودا بۆ داهاتوو پێویست ناكات جوتیار نووسراوی بنكەكانی كشتوكاڵ بهێنێت لەكاتی رادەستكردنی گەنم بەسایلۆكان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP