جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی نیشتمانی دیموكراته‌كان رایگه‌یاند، "ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی كه ده‌مه‌وێت بیڵێم ئه‌وه‌یه كه ئه‌مه به‌ڕاستی به‌دواداچونێكه بۆ یارمه‌تیدانی ئۆكرانیا له‌ڕێگه‌ی به‌رهه‌می لاوه‌كیه‌وه، تێچوی ئه‌و هاوكاریه‌ش ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئێمه، هه‌روه‌ها تێچوی بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا‌و ناتۆش ده‌بێت، چونكه ده‌زانن ده‌بو چی ڕوبدات، چاوه‌ڕوانكراویش بو نرخی غاز و نه‌وت و خۆراك به‌رز ببێته‌وه".
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئیداره‌كه‌ی هه‌وڵده‌دات قۆناغ به‌قۆناغ هه‌ڵاوسانه‌كه كه‌مبكاته‌وه .
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه ئاسۆی ئابوری وڵاته‌كه‌ی له‌ئاستێكی باشدایه‌و وتی، خه‌ڵكێكی زۆر نیگه‌رانی خۆیان ده‌رده‌بڕن سه‌باره‌ت به هه‌ڵاوسان و گرانی نرخی خۆراك و چه‌ند پرسێكی دیكه، به‌ڵام راستیه‌كه ئه‌وه‌یه ئابوری ئێمه خێراترین گه‌شه‌سه‌ندنی له جیهاندا به‌خۆیه‌وه بینیوه، ئه‌مه‌ش گاڵته نییه‌و راستیه .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP