ده‌زگای شه‌هیدانی عێراق بڵاویكرده‌وه، به‌شێكی زۆری كاره‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می گه‌ڕان به‌دوای روفاتی شه‌هیدانی سه‌ربازگه‌ی سپایكه‌ر و ناسینه‌وه‌یان ته‌واو بوه، له‌ئێستادا ده‌ست به قۆناغی دوه‌می گه‌ڕانه‌كان كراوه و پێشبینی دۆزینه‌وه‌ی 500 روفاتی دیكه ده‌كرێت .
هه‌روه‌ها رونیشیكرده‌وه گروپێكی نیشتیمانی پێكهێنراوه و پشكنینی مه‌یدانی بۆ كۆی ئه‌و گۆڕانه ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانه‌وه، زانیاری‌یان له‌باره‌وه دراوه .
رونیشیكرده‌وه، تائێستا 17 گۆڕ هه‌ڵدراونه‌ته‌وه، توانراوه هه‌زار و 223 روفات ده‌ربهێننه‌وه، زیاتر له هه‌زار كه‌سیان راده‌ستی كه‌سوكاره‌كانیان كراونه‌ته‌وه، 81 روفاتیش نه‌ناسراونه‌ته‌وه و 161 ته‌رمیش له روبار ده‌رهێنراونه‌ته‌وه‌و له گۆڕستانی وادی سه‌لام له نه‌جه‌ف به‌خاكسپێردراون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP