زێدانی ناپاك !
ئاكۆ بیبانی
له جیهانی تۆپی پێدا كێبركێ و ململانێیه‌كی زۆر له نێو لاكێشه‌ی سه‌وزدا بوونی هه‌یه ئه‌وه نه‌بێت ته‌نها یاریزانان و راهێنه‌ران له‌و بازنه‌یه‌دا بن به‌ڵكو هانده‌رانیش به شێك یاخود لایه‌كی گرنگی ئه‌و كێبركێیانه‌ن و هه‌ندێ جار سه‌رده‌كێشێت بۆ ده‌مارگیری .
كاتێك دوو یانه ڕكابه‌ری ئه‌زه‌لی و سه‌رسه‌ختی یه‌كترن ، تاوان و خیانه‌ت و بێ وه‌فاییه گه‌ر یاریزانێك له‌و یانه‌یه‌وه ڕوو بكاته یانه‌ی دژ .
له ئێستادا مشتومرێكی زۆر له‌سه‌ر ئاینده‌ی زه‌ینه‌دین زێدانی فه‌ره‌نسی و راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید دروست بووه ، به شێك له میدیا و رۆژنامه و گۆڤاره‌كان خه‌ریكی بازاڕگه‌رمكردنن و هه‌رجاره‌و به بابه‌تێك گڕ له شه‌قامی وه‌رزشی ده‌ده‌ن ، میدیاكانی فه‌ره‌نسا هه‌واڵی نزیك بونه‌وه‌ی زه‌ینه‌دین زێدانی فه‌ره‌نسی له یانه‌ی پاریس سانجێرمانیان بڵاوكردۆته‌وه ، ئه‌مه‌ش هانده‌رانی یانه‌ی ڕِیاڵ مه‌دریدی توڕه‌و وه‌ڕز كردوه هه‌ر زوو وشه‌ی ناپاكیان بۆ زێدان ئاماده‌كردو ده‌لێن : ئه‌و یاریزان و راهێنه‌ره‌ی كه به‌شێكی سه‌ره‌كییه له مێژووی مێره‌نگی بێ مروه‌ت بوو له‌گه‌ڵ یانه‌ی سه‌ده‌و ئاماده‌یه بێته راهێنه‌ری پاریسیه‌كان ، كێشه‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌ماوه‌ی رابردوو ڕیاڵ مه‌درید سه‌رجه‌م تواناكانی خسته‌گه‌ر له پێناو مسۆگه‌ركردنی ئاسكه‌ی ڕه‌شه‌كه( كیلیان مبابێ ) ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ردوو یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید و پاریسی تێكدا كاتێك مبابێ بۆنده‌كه‌ی نوێ كرده‌وه ، هۆكاره‌كه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه كه مبابێ زانیاری هه‌بووه زێدان ده‌بێته راهێنه‌ری psj بۆیه پاریسی به‌ره‌و ڕیاڵ جێنه‌هێشت ، به‌مه‌ش هانده‌رانی یانه‌ی قه‌ڵای سپی زێدان به بێ وه‌فاو ناپاك وسفده‌كه‌ن ، كێشه‌ی ناپاكیه‌كی زێدان دوو جه‌مسه‌ره ته‌نها له‌گه‌ڵ ڕیاڵ مه‌درید ئه‌و كێشه‌یه‌ی بۆ دروست نابێ به‌ڵكو له فه‌ره‌نساش كێشه‌ی بۆدروست ده‌بێت و یانه‌ی مارسلیا به ناپاكی ده‌زانن كاتێك له‌و یانه‌یه‌وه ده‌ركه‌وت و پێگه‌یشت دواتر جێی هێشت ئێستاش ده‌بێت به راهێنه‌ری پاریس سانجێرمان كه ڕكابه‌ری سه‌رسه‌ختی مارسیلیایه .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP