موقتەدا سەدر رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داوای له حه‌سه‌ن عه‌زاری سه‌رۆكی كوتله‌كه‌ی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد، دەستلەکارکێشانەوەیان له ئه‌نجومه‌نه‌كه پێشکەش بە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئه‌نجومه‌نه‌كه بکەن.
لە راگەیەندراوێکدا کە ئێوارەی ئەمڕۆ بڵاویکردوەتەوە، رێبەری رەوتی سەدر، (داوای له سه‌رۆكی كوتله‌ی سه‌در له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كردووه، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی كوتله‌كه پێشكه‌ش به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن بكات)
هه‌روه‌ك، سوپاسی ئه‌ندامانی كوتله‌كه‌شی كردووه، بۆ ئه‌و کارانەی لەو ماوە کەمەدا ئەنجامیانداوە.
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، سوپاسی هاوپەیمانەکانشیان لە رزگاری نیشتیمانی دەکات، كه بەو سۆزە نیشتمانییەی هەیانبو، بەو متمانەیەیان كه بە بڕیارەکانی هه‌یان بووه‌و ده‌ڵێ، خودا پاداشتیان بداتەوە، هاوکات سوپاسی تایبەتمان بۆ کوڕە ماممان( جەعفەر سەدر)کە كاندیدی سەربەخۆمان بو بۆ سەرۆکایەتی وەزیران".
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووه، " ئەم هەنگاوە قوربانیدانە لە منەوە لەپێناو گەل و نیشتیمان و رزگاربونیان لە چارەنوسێکی نادیار کە پێشتر قوربانیمان بۆ داب‌و لەپێناو ئازادی عێراق و سەروەری و ئاسایش و سەرفرازی و سەربەخۆییەکەی".
هه‌ر دوای داواكه‌ی موقته‌دا سه‌در، ئه‌ندامانی رەوتی سەدر، نامەی دەستلەکارکێشانەوەیان پێشكه‌ش به محەمەد حەلبوسی کرد‌و ئەویش بەکۆمەڵ نامەی دەستلەکارکێشانەوەیانی قبووڵ كرد.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP