دوای بڕیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ره‌وتی سه‌در له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ره‌زامه‌ندیی محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه، موقته‌دا سه‌در زۆربه‌ی دام و ده‌زگاكانی سه‌ر به ره‌وته‌كه‌ی خۆی داخست.
له راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی موقته‌دا سه‌در دا، رێبه‌ری ره‌وته‌كه‌دا هاتووه، به گوێره‌ی رێنماییه‌كانی موقته‌دا سه‌در، بڕیاردرا زۆربه‌ی دام و ده‌زگاكانی ره‌وته‌كه دابخرێن جگه له‌مانه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م: ده‌زگای (مه‌رقه‌د)ـی پیرۆز
دووه‌م: نووسینگه‌ی (ئه‌لشه‌هید)
سێیه‌م: نووسینگه‌ی تایبه‌ت
چواره‌م: ده‌سته‌ی شوێنه‌وار
پێنجه‌م: پڕۆژه‌ی (بونیان مه‌رسووس)
شه‌شه‌م: مۆزه‌خانه‌ی (شه‌هید)
نوسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌در ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ته‌نیا ئه‌و 6 ده‌زگایه ده‌توانن له كاره‌كانیاندا به‌رده‌وام بن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP