دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌ی ئه‌ندامانی فڕاكسیۆنی سه‌در له‌په‌رله‌مان، جه‌عفه‌ر سه‌در، كاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، كشانه‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند. له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، جه‌عفه‌ر سه‌در، برازای موقته‌دا سه‌د و كاندیدی "هاوپه‌یمانی ڕزگاریی نیشتیمانیی" بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ڕایگه‌یاندووه، سوپاسی موقته‌دا سه‌در، ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌درو، هاوپه‌یمانی رزگاری نیشتیمانی ده‌كه‌ن، بۆ به‌خشینی ئه‌و متمانه‌یه‌ی به‌منیان به‌خشیبوو، بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنی حكومه‌تی نوێ، له‌قۆناغی داهاتوودا. ده‌شڵێت، هۆكاری قبوڵكردنی داواكارییه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در، بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، بۆ ئه‌وه دهگهڕِێتهوه، ك باوه‌ڕی به پڕۆژه "چاكسازی و نیشتیمانییه‌كه‌ی" ڕه‌وتی سه‌در هه‌بوو. بۆیه باوه‌ڕی وایه، ئێستا كاتی داوای لێبوردن و كشانه‌وه‌یه له‌و به‌رپرسیاریه‌تییه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP