وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئۆكرانیا، ئاماری زه‌ره‌رو زیانه‌كانی سوپای ڕووسیای ،له‌ماوه‌ی 109 ڕۆژی جه‌نگدا بڵاوكرده‌وه.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئۆكرانیا ڕایگه‌یاندووه، له‌ماوه‌ی 109 ڕۆژی جه‌نگدا، له‌گه‌ڵ ڕووسیا توانیویانه هه‌زار و 430 تانك و سێ هه‌زارو 484 زرێپۆش و 212 فڕۆكه‌ی جه‌نگیی و 178 هه‌لیكۆپته‌ر تێكبشكێنن. له‌باره‌ی ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراوه‌كانی ڕووسیاش ئاشكرایكردووه، له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی جه‌نگه‌وه، توانیویانه 32 هه‌زارو 150 سه‌رباز بكوژن. هه‌روه‌ك ڕوونیشیكردوه‌ته‌وه، سوپای ئۆكرانیا توانیویانه، 226 ئۆتۆمبێلی مووشه‌ك هاوێژو 715 تۆپهاوێژ تێكبشكێنن و 97 سیستمی دژه فڕۆكه‌و 582 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و 178 هێلیكۆپته‌ریشیان خستوه‌ته خواره‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP