هالاند به‌درێسی مان سیتیه‌وه ده‌ركه‌وت
دواجار و پاش ململانێیه‌كی زۆری یانه زلهێزه‌كانی ئه‌وروپا، یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی گره‌وه‌كه‌ی برده‌وه‌ی ئێرلینگ هالاندی نه‌رویژی له یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆنده‌وه گواسته‌وه. له هه‌ژماری ره‌سمی یانه‌ی سیتیزن له تویته‌ر گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئه‌و هێرشبه‌ره نه‌رویژییه بڵاوكراوه‌ته‌وه و نوسراوه به‌خێربێی هالاند. هه‌ر له‌و پۆسته‌دا نوسراوه ماوه‌ی بۆنده‌كه‌ی هالاند تا 2027 ده‌بێت و موچه‌ی ساڵانه‌شی 20 ملیۆن یۆرۆ ده‌بێت. پێشتریش میدیاكان بڵاویانكردبوه‌وه مانچسته‌ر سیتی بڕی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی به دۆرتمۆند داوه كه بڕی 75 ملیۆن یۆرۆ بووه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP