شارل دی كیتیلێر ده‌بێت به‌جێگره‌وه‌ی هاكان
كاتێك له مێركاتۆی هاوینی پار ساڵ هاكان كان هانۆگلۆی توركی ریزه‌كانی یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی به‌جێهێشت، تا ئێستا ئه‌و یانه ئیتاڵیه له سۆراغی جێگیره‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌یه، له‌مباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی لاگازیتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویكردوه‌ته‌وه رۆسۆنیری 40 ملیۆن یۆرۆی ته‌رخانكردوه بۆ كڕینی شارل دی كیتلێری به‌لژیكی و یاریزانی یانه‌ی كلۆپ برۆج، رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌روو یانه‌ی ئه‌ی سی میلان مه‌به‌ستێتی له‌م مێركاتۆیه‌دا پرسی هێنانی شارلی ته‌مه‌ن 21 ساڵ بۆ كاڵچیۆ یه‌كلابكاته‌وه.. به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه له‌گه‌ڵا هه‌ڵبژارده‌ی به‌لژیكا له دوا یاریه‌كانی مۆندیالی قه‌ته‌ر ده‌ركه‌وێت و ئه‌وكات نرخی به‌رزتر ده‌بێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP