ره‌وتی سه‌در له‌ پرۆسه‌ی سیاسی ده‌كشێته‌وه‌

عێراق
19:37 - 2022-06-13

سەركردەیەكی رەوتی سەدر كشانەوەی رەوتەكەی لەپرۆسەی سیاسی رادەگەیەنێت.

ئەحمەد مەتیری سەركردە لەرەوتی سەدر ئاشكرایكرد:  موقتەدا سەدر بڕیاریداوە لەپرۆسەی سیاسی بكشێتەوە، ئاماژەی بەوەشدا كە سەدر ویستی وەك پێغەمبەر ئیسماعیل ببێتە قوربانی و بڕیارە سیاسییەكانی بۆ قوربانیدان بوو بۆ عیراق.

ئەحمەد مەتیری سەرۆكی دەستەی سیاسی رەوتی سەدر لەڕاگەیەنراوێكدا بڵاویشیكردەوە، سەدر بەو هەنگاوە سیاسییەی ناویەتی لەكشانەوە لەپرۆسەی سیاسی و جێهێشتنی كورسییەكانی پەرلەمان بۆ نەیارەكانی لەسیاسەتمەدارەكانی دیكە قوربانیدان بوو بۆ عیراق.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP